دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕێنمایی نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو فەرمانبەرانەی سەڵتیشن و هاوسەرگیریان نەکردووە دەتوانن فۆڕمی دابەشکردنی زەوی پڕبکەنەوە و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن.
وێنە گەورەکە: بەر لە گۆڕانکاریی لە ڕێنمایی دابەشکردنی زەوی، پڕۆسەکە ئەو فەرمانبەرانەی هاوسەرگیریان نەکردووە و خانەنشینان بوون بێ بەش دەبوون، بەڵام دوای دەرچوونی ڕێنمایی نوێ ئەو دوو توێژەش فۆڕمیان پڕکردەوە و زەوی وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای گوت، "بەگوێرەی ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2024ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو فەرمانبەرانی سەڵتن دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە بەو مەرجەی فەرمانبەربن و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی 16 هەزار کەس لە سێ پارێزگا و دوو ئیدارەی سەربەخۆ سوودمەند دەبن، کار بۆ ئەوە دەکرێت لە قۆناغی دووەم دوو ئەوەندەی ئەو ژمارەیە زەوی وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کڕینی جانتایەکی گرانبەها دەبێتە هۆکاری ڕووداوکانی کۆریای باشوور
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی فەرەنسا متمانە لە حکومەتی وڵاتەکەی وەردەگرێتەوە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و باران دەبارێت
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دهۆک.. لێکۆڵینەوە لە گیان لە دەستدانی گەنجەکەی تەلەعفەر دەکرێت
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی هۆشبەر دەرمانخانەیەک دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەزار مێرد؛ هەزار چیرۆکی جیاواز
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی سەرنجڕاکێشی پێشمەرگە لە هەولێر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
3 کانوونی یەکەم
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆ: هیچ زێدەڕۆییەك لەسەر موڵكی گشتی ڕێگەپێدراو نییە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە ڕێگەی ئاڤاوە برێک پارە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قۆناغی دووەم زەوی بە پێشمەرگە و مامۆستایان دەدرێت