حەج و عومرەی کوردستان ئەو هاونیشتمانییانە ئاگاداردەکاتەوە کە بەنیازی گەشتی حەجن
- کوردستان
- 12 تشرینی دووەم

حاجیانی هەرێمی کوردستان و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ماوەی مانگێکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، بڕێک پارە وەک گوژمەی یەکەمی تێچووی حەجی لە حەجخوازان وەردەگرێت، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بە هەماهەنگی حەج و عومرەی عێراق لە سعوودیە دابین بکەن، ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ ئەو کەسانەی ناویان دەرچووە، تاوەکو پارەکە بدەن.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ئەم مانگەدا لە چوار نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، حەجخوازان ئاگادارکرانەوە چوار ملیۆن دینار وەک گوژمەی یەکەمی تێچووی حەجی ساڵی داهاتوویان لەگەڵ بەڵگەنامەکان ڕادەست بکەن، بۆ ئەوەی لە گەشتی ئەمساڵ بێبەش نەبن.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەرفەت لەبەردەم حەجخوازان ماوە، بۆ ئەوەی گوژمەی یەکەمی پارەکە بدەن بە پێچەوانەوە حیسابی ئەوەیان بۆ دەکرێت کە نایانەوێت گەشتی حەج بکەن و یەدەگەکان دێنە شوێنیان."
زانیاریی زیاتر: 90%ـی حەج خوازان بەڵگەنامەکانیان پێشکەشکردووە، بەشێکیان ئاگاداری ئەو بڕیارە نوێیە نین، هەروەها ناوی زیاتر لە پێنج هەزار کەس کە ساڵی 2017 ناوی نووسیوە، وەک یەدەگ ناویان دەرچووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی داهاتوو پێنج هەزار و 120 حەجخواز گەشتی حەج دەکەن، تێچووی گەشتی ئاسمانی شەش ملیۆن و 100 هەزار و تێچووی گەشتی وشکانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان