ئاڤا نیوز
کوردستان یادی لەدایکبوونی 100 ساڵەی دانیال میتران دەکاتەوە، ئەو خانمەی لە ڕۆژه ناخۆشەکان بووە قەڵا و پاڵپشت و، فرمێسکی بۆ ئازاری کوردان ڕشت، بەهۆی خۆشەویستی پەرۆشییەکەی بۆ کورد، ناوی لێنرا دایکی کوردان.
چیرۆکی سەرەکی: ژیانی دانیال میتران چیرۆکێکی باڵکێشە، ئەو لە ساڵی 1924 لەدایک بووە، بەڵام ئەو کاتەی لە جەنگی دووەمی جیهانی نازییەکان هێرش دەکەنە سەر فەرەنسا و داگیری دەکەن، ئەو دەستەوەستان نابێت، ئەوکاتە تەمەنی تەنیا 17 ساڵ بووە لەپاڵ خوشکەکەی پەیوەندی دەکات بەدەستەی بەرەنگاری لەپێناو ڕزگارکردنی فەرەنسا، لەوێ فرانسۆ میتران دەناسێت و پەیوەندیی خۆشەویستی لەنێوانیان دروست دەبێت، دوای ڕزگارکردنی فەڕەنسا لە دەستی نازییەکان، مەدالیای ئازایەتی پێدەبەخشرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ فرانسۆ میتران دەکات.
ڕۆحی مرۆڤدۆستانەی دانیال میتران، ئەوی گەیاندە ناودەنگێکی جیاواز، ساڵی 1986 ئەو کاتەی خانمی یەکەمی فەرەنسا بوو، ڕێکخراوی فرانس لێبەرتی دامەزراند، هاوکارییە مرۆییەکانی لەڕێگەی ئەم ڕێکخراوەوە گەیاندە ئەو ناوچانەی گرفتاری دەستی چەوسانەوە بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆڕەوەکەی بەهاری 1991 دانیال میتران گەیشتە کوردستان و لە نزیکەوە ئازاری هەزاران خەڵکی ئاوارەی بینی و لەو سەردانە لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی گفتوگۆی کرد. هەر ئەم دیدارە ڕۆڵی هەبوو لەوەی دانیال میتران لەگەڵ فرانسۆ میترانی هاوسەری بە هاودەنگی لەگەڵ بەریتانیا هانی وڵاتانی جیهان بدەن لە ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاری 688 دەربچێت و ناوچەی دژەفڕین بێتە ئاراوە کە بووە هۆکاری گەڕانەوەی هەزاران خێزان لەسەر سنوورەکان.
زانیاریی زیاتر: سەردان و هاوخەمییەکانی دانیال میتەران کۆتاییان نەهات، ساڵی 1992 جارێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، مانگی حەوتی ئەو ساڵە بۆ هاوسۆزی قوربانیانی کیمابارانی هەڵەبجە لەگەڵ شاندێک بەڕێکەوت بۆ ئەو شارە، بەڵام لەڕێگا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی دانیال میتران تەقییەوە و سێ پێشمەرگە کە پاسەوانیان دەکرد، شەهید بوون و مەدام میتران سەلامەت بوو.
دانیال میتران لە 22ی 11 ساڵی 2011 لە تەمەنی 87 ساڵی کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ وەک وەفایەک لە کوردستان چەندین قوتابخانە و باخچە و شەقامی بەناو کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە: بەفر و هاژەی ئاو؛ سرووشتی سپیپۆشی هەورامان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ باجی سەر هیندستان لادەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
18 خولەک لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر سزای بەهەڵە تۆمارکراوی سەر شۆفێران لادەبات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا





