ئاڤا بەڵگەنامەیەكی مێژوویی 104 ساڵ لەمەوبەر لەبارەی یەكەم سەرژمێریی عێراق بڵاودەكاتەوە
- ڕاپۆرت
- 13 تشرینی دووەم
لۆگۆی پرۆسەی سەرژمێری عێراق 2024
ئاڤا نیوز
لەوەتەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 1920ـەوە، تا ئێستا نۆ سەرژمێریی گشتی دانیشتووان كراوە، كە دەبوو بەگوێرەی یاسایێكی سەردەمی پاشایەتی، هەموو 10 ساڵ جارێك پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان بكرابووایە، بەڵام بەهۆی قەیرانە ئەمنی، سیاسی، ئابوورییەكان نەتوانراوە ئەو پرۆسەیە لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت، ئەو سەرژمێرییەی كە بڕیارە لە ڕۆژانی 20و 21ـی ئەم مانگە بكرێت، جاری دەیەمە.
مێژووی سەرژمێرییەکان لە عێراق
سەرژمێریی یەکەم: بەگوێرەی بەڵگەنامەیێكی مێژوویی كە دەست ئاڤا نیوز كەوتووە، نووسراوێكی وەزارەتی پلاندانی یەكەم حكومەتی عێراقە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەك، دەركەوتووە یەكەم سەرژمێریی گشتیی عێراق بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئینتدابی بەریتانیا ئەنجامدراوە و ویلایەتەكانی: بەغدا، سامەڕا، دیالە، كووت، حیللە، دیوانییە، شامیە، دلێم، بەسرە، عیمارە، مووسڵ، هەولێر، كەركووك و سلێمانی گرتووەتەوە. ئەوكات ژمارەی دانیشتووانی عێراق 2 ملیۆن و 849 هەزار و 282 كەس بووە.
سەرژمێریی دووەم: لە تشرینی دووەمی ساڵی 1927 جارێكی دیكە سەرژمێریی گشتی لە عێراق كراوە، كە بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی بە كارەكە هەڵساوە. بەهۆی هەڵەی زۆری پرۆسەكە و بێسەروبەریی ئیشوكارەكان، ئەنجامی ئەو سەرژمێرییە بە فەرمی هەڵوەشێنرایەوە و كاری پێ نەكرا.
سەرژمێریی سێیەم: سەرژمێریی ساڵی 1934 كراوە كە بۆ مەبەستی پرۆسەی هەڵبژاردن بوو، بەڵام پرۆسەكە ساڵێك بەتەواونەكراوەیی مایەوە و لە ساڵی 1935 تەواوكرا. بەگوێرەی سەرژمێریی ئەوكات ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە سەرووی 3 ملیۆن و 213 هەزار كەس.
سەرژمێریی چوارەم: ڕەنگە باشترین و بێ كەموكورترین سەرژمێریی، ئەوەی ساڵی 1947 بووبێت، بەو پێیەی بۆیەكەمجاربوو لە سەرجەم شارەكانی عێراق ئەنجامدرا و پرۆسەكەش بە یەك ڕۆژ تەواوكرا، یەكەمجاریش بوو خشتە لە كۆكردنەوەی زانیارییەكان بەكاربهێندرێت، ئەوكات سەركەوتنی پرۆسەكە وای لە حكومڕانی پاشایەتی عێراق كرد، كار بۆ دەركردنی یاسای ئامار و سەرژمێریی بكات، كە بەگوێرەی ماددەی 11 لە یاساكە، پێویستە هەموو 10 ساڵ جارێك پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان بكرێت. لەو سەرژمێرییە ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتبووە 4 ملیۆن و 816 هەزار و 185 كەس.
سەرژمێریی پێنجەم: سەرساڵی 1957 دواهەمین سەرژمێریی سەردەمی حكومڕانی پاشایەتی بەڕێوەچوو، كە پێنجەمین جار بوو لەمێژووی عێراقدا، ژمارەی دانیشتووانیش بەگوێرەی سەرژمێرییەكە، شەش ملیۆن و 536 هەزار و 109 كەس بوو.
سەرژمێریی شەشەم: سەرژمێریی ساڵی 1965 یەكەم پرۆسەی سەرژمێریی بوو كە دوای گۆڕینی سیستمی حكومڕانی لە پاشایەتییەوە بۆ كۆماری بكرێت، بۆ یەكەمجاریش فۆرمێك بەكارهات كە ژمارەیەك پرسیاری لەخۆگرتبوو دەربارەی جۆری ئیش، جۆری نەتەوە، ئایین، دڵنیابوونەوە لە بەشداریی خزمەتی سەربازی.
سەرژمێریی حەوتەم: لە ساڵی 1977 حەوتەم سەرژمێریی ئەنجامدرا و كۆی ژمارەی دانیشتووانیش گەیشتبووە 12 ملیۆن و 497 هەزار كەس.
سەرژمێریی هەشتەم: لە ساڵی 1987 لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەچوو، جگە لە چەند دەڤەرێكی كوردستان كە بە ناوچەی ئازادكراوی ژێر حكومڕانی پێشمەرگە، ناودەبردران.
سەرژمێریی نۆیەم: سەرژمێرییەكەی ساڵی 1997 كۆتا سەرژمێریی گشتی بوو كە لە عێراق ئەنجامدرابێت، لە 15 پارێزگای عێراق جگە لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، ئەنجامدرا، لەو سەرژمێرییەدا بۆیەكەمجار لە بری فەرمانگەی باری كەسی، دەزگای ناوەندی ئامار، پرۆسەكەی جێبەجێكرد و ئەوكات دانیشتووانی عێراق بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێرییەكە، 19 ملیۆن و 184 هەزار و 543 كەس بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دووەم سەرژمێری گشتی دانیشتووان کە لە ساڵی 1927 ئەنجامدرا، بەهۆی هەڵەی زۆری پرۆسەكە و بێسەروبەریی ئیشوكارەكان، ئەنجامی ئەو سەرژمێرییە بە فەرمی هەڵوەشێنرایەوە و كاری پێ نەكرا.
ئەمەش بزانە: دوای تێپەڕبوونی 27 ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی دواهەمین پرۆسەی سەرژمێریی، جارێكی دیكە ئەم پرۆسەیە لە عێراق ئەنجام نەدرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر عێراقدا هات، هەر لە گۆڕینی سیستمی حكومڕانی دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، تا دەگاتە شەڕی تائیفی، سەرهەڵدانی تیرۆر و تۆقاندن، ناكۆكی سیاسی، تەناهی، كۆمەڵایەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی پەیامەکەی جۆلانی دەداتەوە
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
شەڕ هاڕە بە لیرەی سووری دەكات
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە هۆشداری لەسەرهەڵدانەوەی داعش دەدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەست بە بونیاتنانی وەزارەتەکەی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆنترین و سەرەتاییترین شارستانیەت لە کەلار دەدۆزرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار مێرد؛ هەزار چیرۆکی جیاواز
4 کانوونی یەکەم
نمایشی سەرنجڕاکێشی پێشمەرگە لە هەولێر
4 کانوونی یەکەم
هۆشداری لە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی نانخواردن دەدرێت
3 کانوونی یەکەم
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
2 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 4 کانوونی یەکەم
دەستوور؛ پرسە ئاڵۆزەکەی کوردستان و کلیلی چارەسەری کێشەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
هێرشی حەلەب لە 2024 و هاوسەنگی هێزەکان
- ڕاپۆرت
- 30 تشرینی دووەم
چیرۆکی کەوتنی حەلەب؛ هۆکار و پێشبینی و کاردانەوەکان