سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بابەتی گرنگ هەن لەگەڵ سوودانی باسی بکەین
- کوردستان
- 2024-11-13

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک لەبارەی سەردانی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، بابەتی گرنگ هەن پێکەوە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە: "خۆشحاڵم بە سەردانی سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان. بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە شایستە داراییەکانی هەرێم و سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ئاسایش و وزە و بەرەوپێشچوونی ئابووری هەن کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لێ کرا، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانیش کۆدەبێتەوە، دوانیوەڕۆش سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە. سوودانی لە هەولێر و سلێمانی چاوی بە ژمارەیەک سەرۆک حیزبی دیکەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
داخرانی نیمچەیی دامەزراوە حکومییەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک دوو پەیکەر بۆ شەهید ئەحمەد هێمن دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات





