
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: نووسینگەی سوودانی
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینهی نوێی حکومەت، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە دووەم وێستگەی سەردانەکەیدا دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوودانی پیرۆزبایی لە هەرێمى كوردستان کردووە بۆ سەرکەوتنى پرۆسەی هەڵبژاردن و بەشداريی بەرفراوانی دەنگدەرانی بە نیشانەی هۆشیاريی سیاسيی گەلی کوردستان و پابەندبوونيان بە پرۆسەی دیموکراسی وەسف کردووە.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگيی هاوبەش و پێویستيی چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانى نێوان ههولێر و بهغدا لە ڕێگەی دیالۆگی بیناتنەر و پابەندبوون بە دەستووری عێراق کردووەتەوە. ههروهها هاوڕا بوون لەسەر گرنگيی بەردەوامبوونی گفتوگۆ بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى نێوانيان.
نێچیرڤان بارزانی ستایشی پشتگیری سوودانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی کرد بۆ سهرخستنى هەڵبژاردن و جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناغی داهاتوودا کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کراون. لهمبارهيهوه هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستيی دوورخستنەوەی وڵات لە لێكهوتهكانى ململانێی هەرێمی و کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە: بەفر و هاژەی ئاو؛ سرووشتی سپیپۆشی هەورامان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ باجی سەر هیندستان لادەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
21 خولەک لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر سزای بەهەڵە تۆمارکراوی سەر شۆفێران لادەبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا





