ئاڤا نیوز
هەولێر ڕۆژێکی گەرمی سیاسی و گرنگ بەڕێ دەکات. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ لە هەرێمی کوردستانە، نەوت یەکێکە لەو تەوەرە سەرەکییانەی لە نێوان هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) لەبارەی پرسی چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و سەردانی سوودانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەم کۆبوونەوەیە گرنگە و ئەرێنی دەبێت، ئێستا تورکیا، بەغدا، هەولێر و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، لەلایەکی دیکەشەوە پێشهاتەکان بەشیوەیەکی ئەرێنیتر دێنە پێشەوە".
باکگراوند: زیاتر لە ساڵێک و حەوت مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای پاریسەوە ڕاگیراوە و تاوەکو ئێستاش وێڕای ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووەتەوە. لەبارەی زیانەکانیش وتەبێژی ئەپیکۆر دەڵێت زیاتر لە 21 ملیار دۆلار زیانی بە هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان گەیاندووە.
خاڵی ئەڕێنی: هەموو لایەک ئامادەن بۆ ڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، چاوەکانیش لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەی سوودانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر عێراق هیچ بیانوێکی دیکە نەدۆزێتەوە، ئەم کۆبوونەوانە ببنە سەرەتایەکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت