
ساتی پێشوازی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فرۆکەخانەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
كەمێك پێش ئێستا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن بەرپرسانی حکومی و حیزبیەوە پێشوازی لێکرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-12-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای سەردانی هەولێر، گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازیی لێكرا.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەردانەکەیدا بۆ سلێمانی، سوودانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست كۆببێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند: تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانی سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی لایەنە سیاسییەكان پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.
باکگراوند: ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن