یەکێتی داوای پۆستەکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-11-13

ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
یەکێتی لە سلێمانی و هەڵەبجە داوای 143 پۆست لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکاتەوە و بەرپرسێکی باڵای ئەو حیزبە دەڵێت, ناکرێت گۆڕان ئۆپۆزیسیۆن بێت و پارێزگاریشی لابێت.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2016 ئەوکاتەی گۆڕان خاوەنی 24 کورسی بوو لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا لە دەباشان ڕێککەوتنێک بۆ ئیدارەدانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کرا و پۆستەکان پەنجا بە پەنجا دابەش کران، تاوەکو ئێستاش 140 پۆستی ئەو دوو پارێزگایە لای بزووتنەوەی گۆڕانن، کە پێکدێن لە پارێزگاری سلێمانی، 12 قایمقام، 22 بەڕێوەبەری ناحییە، 18 بەڕێوەبەری گشتیی و ئەوانی دیکەش ڕاوێژکارن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دیاریکردنی دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن باڵی عومەری سەید عەلی، مانگی ڕابردوو بڕیاری کشانەوە لە حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنبوونی ڕاگەیاند، لە هەڵبژاردنیش یەک کورسی هێنا. ئێستاش یەکێتی داوای پۆستەکان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بە قسەکردنیش نەبێت خۆ ئاماژەکان دیارن، بەدڵنیاییەوە گۆڕان ببێت بە ئۆپۆزیسیۆن هەموو پۆستەکانی لێ وەردەگرینەوە و دەبێت ڕادەستی بکەنەوە، بەڵام ئەم گۆڕانکاریانە لە کاتی حکومەتی نوێ دەکرێن، خۆ ناکرێت گۆڕان ئۆپۆزیسیۆن بێت و پۆستی پارێزگاری سلێمانی لابێت".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبەرامبەردا دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەم قسەیە هیچ بنەمایەکی نییە، کەسیشم نەبینیوە تاوەکو قسەی لەگەڵ بکەم".
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: هەر لەسەر ئەم پرسە جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان کە لە باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفایە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە گردی زەرگەتە هیچی وام نەبیستووە، باڵی کوردسات پێش هەڵبژاردن وتیان لە پۆستەکان دەکشێینەوە، بەڵام کشانەوەیان بەناو بوو.
ئەمەش بزانە: لەلایەکی دیکەوە لەبارەی یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی جەلال مستەفا دەڵێت: "ئێستا گۆڕان دوو بەش و دوو ئیدارەیە و هەردووکیشیان لە یەکێتی نزیکن، بەڵام بەو ڕادەیە نییە کە ببن بە یەکێتی، ئەگەر سبەی تەنسیق و بەرژەوەندییەک نزیکتریان بکاتەوە، ئەمەیان نازانم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
33 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی




