مامەڵەی بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 13 تشرینی دووەم

باڵەخانەی پۆلیسی گشتی هەرێم
ئاڤا نیوز
پۆلیسی گشتیی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، "ئەگەر پێویستان بە دەرچوونی مامەڵەی تاوانی نێودەوڵەتی هەبوو، دەتوانن لە هەرێمی کورستان مامەڵەکانتان ڕایی بکەن، بەبێ ئەوەی سەردانی بەغدا بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی گشتیی هەرێم، ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان چۆنیەتی ڕایی کردنی مامەڵەی دەرچوونی بەڵگەنامەی نەبوونی تاوانی نێودەوڵەتی بۆ هاووڵاتییانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان ڕێکدەخرێت، بەبێ ئەوەی سەردانی شاری بەغدا بکەن.
پۆلیسی گشتی هەرێم ئاماژە بەوە دەدات، "بڕیار دراوە لە کاتی هەبوونی مامەڵەی وەرگرتنی بەڵگەنامەی نەبوونی تاوانی نێودەوڵەتی تایبەت بە هاووڵاتیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بۆ هەندێک لە وڵاتانی دەرەوە کە پێویستیان بە پەسەندکردن هەیە، لە شاری بەغدا فۆرمێکی تایبەت بە زمانی کوردی و عەرەبی پڕدەکرێتەوە کە پێویستە هەموو زانیارییەکانی هاووڵاتی و مۆر و پەسەندکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی لەسەر بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تەواو کردنی مامەڵەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەکانی تاوانی بەغدا دەنێردرێت لە ڕێگەی نوێنەرێکی ڕێگەپێدراوی پۆلیس، دواتر ئەوان لەلای خۆیان فۆرمێک بە زمانی ئینگلیزی ڕێک دەخەن کە هەموو زانیارییەکانی لەسەر تۆمار کراوە، جگە لە پەنجەمۆری هاووڵاتی نەبێت، ئینجا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم ڕەوانە دەکرێتەوە و لەلای ئەوان هاووڵاتی پەنجەمۆری بۆ دەکرێت، دواتر فۆرمەکە لە ڕێگەی ئاسایی خۆی مامەڵەکەی بۆ ڕایی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
34 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە