
دەستگیرکردنی زێڕنگەرێکی "ساختە"
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە خۆی كردووە بە زێڕنگەر و پەیوەندیی لەگەڵ ژمارەیەك ئافرەت داناوە و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی پێ تۆمار كردوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع ، م ، ع) دەستگیر كرا كە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سناپچات هەژمارێكی بە ناوی (زێڕنگیری سان) دروست كردووە و بە ناوی کاری زێڕنگەرییەوە لەگەڵ چەند ئافرەتێک پەیوەندیی داناوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئاسایشی هەولێر، ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە ئەو تۆمەتبارە بە هەڕەشە وێنە و گرتە ڤیدیۆیی بە ئافرەتەكان تۆمار كردووە لە حاڵەتێكدا ئەگەر پارەیان پێ نەدابێت یان داواکارییەکەیان بۆ جێبەجێ نەکردبێت وێنە و ڤیدیۆكانی لە تیكتۆك بڵاو كردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەكە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕنگەر نەبووە و لەو بوارەشدا کاری نەکردووە، ئاسایشی هەولێر داواش دەكات كە هەر كەسێك سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارەكە هەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





