
درۆنێکی بەرەی مقاوەمەی عێراق، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هۆشداریی ئەمریکا بۆ عێراق، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل و تاوەکو دێت ژمارەی هێرشەکانی زیاتر دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی نیمچە ڕۆژانەی گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل، چەندجارێکە ئەمریکا هۆشداری بە عێراق داوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەو گرووپانە بکات، ئەگینا ناتوانن بەر لە ئیسرائیل بگرن لە هێرشکردنە سەر ئەو هێزانە لە خاکی عێراق، لە بەرامبەریشدا مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەردەوامە لە هێرشەکانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2024 لە ڕێگەی پێنج درۆنەوە چەند ئامانجێکی گرنگ و سەربازییان لە باشووری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو 05-11-2024، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
لەلایەکی دیکە: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیاریێتی ئەو هێرشانەش لە ئەستۆ دەگرێت کە ناوە ناوە دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






