
تیمەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، وێنە: وەزارەتی پلاندانان
ئاڤا نیوز
سەرژمێری گشتیی هاووڵاتییانی بیانیش دەگرێتەوە و ئاماری نەخۆشییە درێژخایەن و خاوەن پێداویستی تایبەتیش یەکلادەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لەمڕۆ شەممەوە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت تاوەکو 22 ئەم مانگەوە، ئەنجامە سەرەتاییەکانی پرۆسەکەش دوای شەش هەفتە ئاشکرا دەکرێت.
لێدوانی فهرمی: عەبدولزەهره هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری گشتیی تەنیا هاووڵاتییانی عێراقی ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ئێستا لە عێڕاق نیشتەجێن و هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی دیکەن.
زانیاریی زیاتر: هەر هاووڵاتییەك لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستای خۆی دەتوانێت بەشداریی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی بكات، هۆکاری گواستنەوەی لەپارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە تۆمار بكات، ئاخۆ هۆکارەکە، ئەمنییە، کۆمەڵایەتییە، هەلی کارە یاخود ئارەزوومەندانەیە ، هنداوی ئەمەشی گوت.
قووڵتر: بە گوتەی هنداوی، بابەتی پێدانی زانیاریی دروست بە تیمە گەڕۆکەکان لەلایەن ئەو کەسانەی نەخۆشی دریژخایەنیان هەیە، یاخود خاوەن پێداویستی تایبەتن، زۆر گرنگە بۆ ئەوەی پشت بەو ئامارە ببەستری بۆ هەر خزمەتگوزاریەک و کارێکی پێویست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
59 خولەک لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





