
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، ڕێنمایی گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێنی سەربازی دا بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر عێراق.
لێدوانی فەرمی: یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران داوای ئامادەکردنی هەموو پێداویستییەکانی بەرگریی ئاسمانی، چاودێریکردنی چڕی سنوورەکان، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پەیوەست بە ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی لە شوێنێکی دیاریکراو، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری هەر 12 کاتژمێر جارێک و بەرزکردنەوەی وەک ڕاپۆرتێک بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەسووڵ ئاماژەی بەوەدا، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی بە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کردووە بۆ دەستگیرکردنی هەر کەسێک کە پێشێلی یاسا دەکات و لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی حکومەت ڕەفتار دەکات و چالاکیی سەربازی وەک بەکارهێنانی مووشەک و درۆن دژی وڵاتانی دیکە بەکاردەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





