یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە کەنەدا تۆمار کرا

شەیری بکە لە:
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە کەنەدا تۆمار کرا

بەشی ناوەوەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەنەدا کە تایبەتە بە چارەسەری تووشبووانی نەخۆشییە گوازراوەکان، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

دەسەڵاتدارانی ھەرێمی مانیتۆبا لە کەنەدا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموونیان لە هەرێمەکە ڕاگەیاند.

 

وێنە گەورەکە: بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لەجیهان بەردەوامە و یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسەکە لە هەرێمێکی کەنەدا تۆمار کرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی مانیتۆبا لە ڕاگەیێنراوێکدا، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموونی لە هەرێمەکە ڕاگەیاند، هاوکات ئەمە یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیموونە لە کەنەدا.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەو حاڵەتەی دۆزراوەتەوە، بەهۆی گەشتەوە بووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە کۆتایی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، ڕێژەی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە سەرانسەری جیهان زیادیکردووە و تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار 700 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.

 

لەلایەکی دیکە: سەنتەری ئەفریقا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکان لە سەرەتای ئەم مانگە هۆشداری دا  لەوەی بارودۆخی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە ئەفریقا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و رێژەی تووشبوون بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 500 زیادیکردووە.

 

پێدراوە ڕاستییەكان: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەهۆی گازگرتن و چڕنووك گرتنی ئاژەڵێكی تووشبوو دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵی دیكە و لەوێشەوە بۆ مرۆڤ، یان لەڕێگەی تێكەڵبوون بەهۆی هەڵمژینی هەناسەی کەسی تووشبوو و بەكارهێنانی كەلوپەلەکانیان.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەبێتە هۆی تا، سەرئێشە، هەستکردن بەهیلاکبوون و هەوکردنی گرێ لیمفاوییەکان، دواتر دەرکەوتنی شێوە زیپکەی بچووک لەسەر دەموچاو و بڵاوبوونەوەی بەهەموو لەشدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: