ئاڤا ناسنامە و چیرۆکی دەستگیرکردنی ئەمیری ویلایەتی کوردستان لەنێو داعش ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 23 تشرینی دووەم
ئەو چەکدارانەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک دەستگیراکران
ئاڤا نیوز
ئاڤا ناسنامەی ئازاد شاخانی، ئەمیری ویلایەتی کوردستان لەناو داعش و زانیاری لەبارەی حەوت داعشە دەستگیرکراوەکەی دیکە لە پارێزگای کەرکووک ئاشکرا دەکات، سەرجەمیان کوردن و خەڵکی کەرکووکن.
وێنە گەورەکە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە پووچەڵکردنەوەی پلانێکی "تیرۆریستی مەترسیدار"ی داعشی لە کەرکووک ڕاگەیاند، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەمیرێکی کوردی داعش و حەوت چەکداری دیکەی ڕێکخراوەکە کە هەموویان کوردن.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ڕۆژی 11ی مانگی 9ی ئەمساڵ، لە گوندی سێکانییان کە دەکەوێتە باکووری شاری کەرکووک، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و پۆلیسی کەرکووک و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سلێمانی کرا، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان چەکدارێکی داعش و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، چەکدارەکەی داعش دوو ئەفسەر و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانی بریندار کرد، دواتر کە گەمارۆدرا، خۆی کوشت و ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی چەکدارەکەی داعش ناوی عەبدوڵڵا ئەحمەد بوو، بە ڕەگەز کوردە و لە دایکبووی ساڵی 1998ـە و لەنێو داعش بەرپرسیارێتی هەبووە.لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسێکی دیکە کە زاوای عەبدوڵڵا بوو و تازە لە ئەمریکا گەڕابووەوە و دەستگیر کرا، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوتووە هیچ پەیوەندییەکی بە داعشەوە نییە، ئازاد کراوە.
هەنگاوی دواتر: هەمان ئەو ڕۆژەی ئۆپەراسیۆنەکە کراوە، هێزە ئەمنییەکان چەند کەسێکی دیکەیان دەستگیر کردووە و دواتر ژمارەیان گەیشتووەتە هەشت کەس. ئاڤا لە پۆلیس و ئاسیشی کەرکووک زانیاری دەستکەوتووە کە دەستگیرکراوەکان کوردن و دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیماوای کەرکووکن، یەکێکیشیان بە ناوی ئازاد شاخانی ئەمیری ویلایەتی کوردستان بووە لەناو داعش، نازناوی یوسف بووە و لەدایکبووی ساڵی 1996ە. یەکێکی دیکەش لە دەستگیرکراوەکان ناوی (م. ک).
پلانیان چی بووە: ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەیان جۆری بووە و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی پێشوەخت و دروست ئەنجامیان داوە، چەکدارەکانی داعش مەبەستیان ئەوە بووە کە شوێنە حکومییەکان و کوشتنی کەسایەتییە ئەمنییەکان لە کەرکووک بکەنە ئامانج.
باکگراوند: لە ماوەکانی ڕابردوودا لە پارێزگای کەرکووک 50 ئەندامی داعش دەستگیرکراون و لە دادگا سزادراون، لەنێو سزاکاندا لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی هەیە. هەر ئەم مانگەش والی عێراقی داعش و هەشت لە سەرکردە باڵاکانی ئەو ڕێکخراوە لە کەرکووک کوژران، ئاڤا زانیویەتی یەکێک لەوانە کورد بووە بە ناوی (ڕ.ع) خەڵکی هەڵەبجە بووە و لە حەمرین کوژراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی سعوودیە سەردانی ترەمپ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵەندا 10 هەزار سەرباز بۆ ئەگەری هێرشی ڕووسیا دەخاتە ئامادەباشییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا لە ڕێكخستنەوەی سەنگەرەكانی بەرگری هاوكاریی پێشمەرگە دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی تەوێڵە 10 تۆن كاڵەكی خراپبوو گەڕێنرایەوە ئێران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی وەک نوێنەری شیعەکان سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی یەکێتی لە مێپس بەشدار نەبوو؟






