
ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی هاتووچۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیو
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر پایسکیل و ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی قورس لە شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری قەدەغە دەکات.
ڕاگیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێڕ ڕایگەیاند: لەپێناو ڕێکخستنی شەقامەکان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوەکانی هاتووچۆ و نەهێشتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئەم بڕیارانەمان دەرکرد.
- قەدەغەکردنی هاتووچۆی پایسکیل و ماتۆڕسکیل بە هەردوو جۆری دوو تایە و سێ تایە لەسەر شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری.
ـ قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی قورس کە لە بوارەکانی بیناسازی و کشتوکاڵی بەکاردەهێنرێن و خێراییەکانیان کەمترە لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری قەدەغە دەکرێن و دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە. مەبەست لەم ئۆتۆمبێلانە شۆفڵ و عەفارە و تراکتۆر و ئەم جۆرانەیە.
- لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر شۆفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارانە بکات، ئەوا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت






