
بازگەی پشكنینی ئەمنی و گومرگی سەدی مووسڵ - وێنە؛ ڕاگەیاندنی ئیدارەی مووسڵ
ئاڤا نیوز
بازگەکانی عێراق ماوەی سێ مانگە ڕێگری لە هەناردەی بەرهەمی بەشێکی زۆر لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بگاتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەم ڕێگرییەش کاریگەری لەسەر وەستانی بەشێکی زۆر لەو کارگانە هەیە و بەشێکی دیکەشیان بەرهەمیان کەمکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە بازگەکانی عێراق ڕێگە بە تێپەڕبوونی ئەو کاڵا و بەرهەمانە نادرێت کە مۆڵەت و کۆدی وەزارەتی پیشەسازی عێراقییان نییە، هاوکات لە کۆی 10 هەزار کارگە کە لە هەرێمی کوردستانن، تەنها ڕێگە دەدرێت بەرهەمی 35 کارگە بە بازگەکاندا تێپەڕبێت، هاوکات چەندین جار کۆبوونەوە و گفتوگۆ لە نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو باسە هەبووە بەڵام تاوەکو ئێستا بێ ئەنجامە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "داوامانکردووە ماوەی شەش مانگ دەروازەکانی عێراق بەڕووی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە، تاوەکو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبن و هەردوولا دەگەنە ڕێککەوتنی هاوبەش".
هەر بە گوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی کە ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندی بازرگانی عێراق، دەبێت ئەو پرسە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە ژووری بازرگانی دهۆک ئەوەی بۆ ئاڤا باس کرد، لە بەشێکی بازگەکانی مووسڵ و کەرکووک لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە ڕێگە بە بەرهەمەکان دەدرێت لە بازگەکان تێپەڕن، کە نرخی هەر بارێک 300 بۆ 400 دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ، عێراق کۆتایی بە کارەکانی "ناوەندی هەواڵگریی چوارقۆڵی" دەهێنێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر کۆبوونەوەیەکی خێرای کرد






