وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت داوا لە چین و ئێران دەکەن یارمەتیی ڕووسیا نەدەن

شەیری بکە لە:
ئاڵای وڵاتانی بەشدار لە کۆمەڵەی حەوت - وێنە: BRUNSWICK

ئاڵای وڵاتانی بەشدار لە کۆمەڵەی حەوت - وێنە: BRUNSWICK

ئاڤا نیوز

 

وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت، داوا لە چین و ئێران دەکەن واز لە پاڵپشتیی لۆجیستیی ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا بهێنن. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا هۆشداری داوەتە ئێران و چین کە یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ ڕووسیا بوەستێنن. نیگەرانی خۆشیان دەردەبڕن لەوەی کۆمپانیا چینییەکان پارچەی سەربازی بۆ کەرەستە سەربازییەکانی ڕووسیا دابین دەکەن. 

 

زانیاریی زیاتر: کۆمەڵەی حەوت داوای لە کۆریای باکوور کردووە، دەستبەجێ چالاکییەکانی ناردنی مووشەکی بالیستی بۆ ڕووسیا ڕابگرێت.

 

ئەمەش بزانە: ئەندامانی کۆمەڵەی حەوت بریتین لە هەر یەکە لە: ئەمریکا، ژاپۆن، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و کەنەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان