
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان
ئاڤا نیوز
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان، وەڵامی ئەرێنی دەدەنەوە بۆ هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ، هاوکات تۆمەت ئاراستەی سەرکردایەتی سوپا دەکەن.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو ساڵە هێزەکانی پشیوانیی خێرا لەگەڵ سوپای سوودان لە شەڕدان و بە هۆی ئەم شەڕەوە زیاتر لە 150 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 14 ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە فەرمی ڕایانگەیاند کە بە تەواوی و بە جددی وەڵامی ئەو دەستپێشخەرییانە دەدەنەوە کە ئامانجیان نێوەندگیرییە بۆ ڕاگرتنی جەنگی سوودان. ئەم هێزانە دەڵێن ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە مەینەتییەکانی گەلی سوودان و ڕاگرتنی ئەو جەنگەی کە "بەسەریاندا سەپێنراوە"، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ جووڵە چڕە نێودەوڵەتییەکانی ئەم دواییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەڵێت، "بەتەواوی ڕایدەگەیەنین کە بە شێوەیەکی جددی بەدەم ئەم دەستپێشخەرییانەوە دەچین، بۆ گەلی سوودان، بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپاتدەکەینەوە کە بەربەستی ڕاستەقینەی بەردەم ئاشتی، ئەو دەسەڵاتەیە کە کۆنترۆڵی بڕیاری هێزە چەکدارەکانی کردووە."
لەلایەکی دیکەوە: پشتیوانی خێرا پەنجەی تۆمەت بۆ پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو و سەرکردەکانی ڕێکخراوی ئیخوان درێژ دەکەن و دەڵێن: "ئەوانن کە ئەم جەنگەیان هەڵگیرساندووە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ دەسەڵات، تەنانەت ئەگەر لەسەر لاشەی بێتاوانەکانیش بێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





