
دیمەنێک لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیژنەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بەدواداچوون لە دامەزراندنی وانەبێژان سەردانی زۆربەی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی کردووە و تەنیا ئەوانە دادەمەزرێن کە شایستەن.
وێنە گەورەکە: دوای تەقینەوەی کەیسی گەندەڵی زانکۆی ڕاپەڕین لە بابەتی دامەزراندنی وانەبێژان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیژنەیەکی بەدواداچوونی پێکهێناوە و سەردانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، وردبینی و بەدواداچوون بۆ لیستی ئەو وانەبێژانە دەکات کە بڕیاری بەگرێبەستکردن دەیانگرێتەوە، تەنها ئەو ئەو وانەبێژانە دادەمەزرێن کە لە چاوپێکەوتنی لیژنەکە سەرکەوتوو دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەکە ورد و قووڵە، داوای سەرجەم بەڵگەکان دەکات، وەکو فەرمانی زانکۆ کاتێک وەکو وانەبێژ دەستبەکار بووە، لیستی مووچەی مانگانە، خشتەی وانەوتنەوە و .. هیتد، بۆ ئەوەی دڵنیابن کێ بەفعلی وانەبێژ بووە.
زانیاریی زیاتر: چوار هەزار و 104 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان پرۆسەی بایۆمەتریان تەواوکردووە و لە قۆناغی کۆتایی مامەڵەی دامەزراندنن بە گرێبەست، لیژنەکەش تاوەکو ئێستا سەردانی زۆربەی زانکۆ و پەیمانگەکانی کردووە و تەنیا سێ زانکۆ ماون سەردانیان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەر وانەبێژێک پێشینەی کارکردنی نەبێت و زانیارییەکانی نادروست بن گرێبەستی بۆ ناکرێت."
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، ئەوانەی شایستەن لە مووچەی مانگی 11 وە مووچەیان بۆ دەبەسترێت، بەگوێرەی بڕوانامەکانیان مووچەیان لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






