
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، کە دژی ماددەیەکی یاسای بودجە تۆماریکردووە، سکاڵاکە پەیوەستە بە دۆسیەی کۆتاییهێنان بە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەشێوەی وەکالەت.
وێنە گەورەکە: لە کاتی پەسەندکردنی یاسای بودجەی سێ ساڵدا، پەرلەمانتارانی عێراق دەنگیان لەسەر بڕگەیەکدا دواتر لە یاساکە جێگرکرا، بەگوێرەی ئەو بڕگەیەش دەبوو حکومەت تا 30\11\2023 کۆتایی بە دۆسیەی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەشێوەی وەکالەت بهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، کە دژی سەرۆکی پەرلەمان تۆماریکردووە و داوایکردووە ئەو بڕگەیەی یاسای بودجە بە نادەستووری دابنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کۆتایی ساڵی 2023، دادگای فیدڕاڵی فەرمانێکی سالاری لەسەر ئەو بابەتە دەرکرد، بەگوێرەی فەرمانەکەش بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەشێوەی وەکالەت بەردەوام دەبێت تا دادگاکە کۆتا بڕیاری خۆی لەسەر سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران دەردەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






