کارێکی نایاسایی لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی هەولێر ڕادەگیرێت

شەیری بکە لە:
کارێکی نایاسایی لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی هەولێر ڕادەگیرێت

وێنەی پارە و کەسێک لەکاتی پارەدان لە دەرمانخانەی نەخۆشخانەیەک- سەرچاوە؛ ئاڤا

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بڕیار دەدات لەمەودوا هیچ بڕە پارەیەک بە ناوی  پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لە هاووڵاتیان وەرنەگیرێت.


وێنە گەورەکە:
نەخۆشخانە تایبەتەكان لە شاری هەولێر لە بەرامبەر پێدانی بەڵگەنامەی لەدایكبوون پارەیان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە و بڕەکەی لە نێوان 20 بۆ 50 هەزار دینار بووە.

 

لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیە نایاسایی بووە، دوای ئەوەی پێیان زانیوە ڕاستەوخۆ ڕۆژی  12- 11- 2024 بە نووسراوی فەرمی سەرجەم نەخۆشخانەكانیان ئاگادار کردووەتەوە دەستبەجێ ڕایبگرن.

 

لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر بەدواداچوون دەکات و هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی بکات سزای دارایی دەدرێت.


ژمارەکان وادەڵێن: 
لە هەرێمی کوردستان 52 نەخۆشخانەی تایبەت و 83 نەخۆشخانەی گشتی هەیە، لەو ژمارەیە 38 نەخۆشخانەی گشتی و 18 نەخۆشخانەی تایبەت دەکەونە شاری هەولێر و سەرجەمیان لەژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی تەندروستیدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: