
دیمەنێک لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
ئاڤا نیوز
دوای چەند مانگێک لە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی، دواجار ئاگربەست بۆ وەستاندنی شەڕ لە لوبنان لە نێوان هەردوولا ڕاگەیێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دوو مانگ لە شەڕی سەرتاسەری نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی کە ئێران پشتیوانی لێدەکات، دوێنێ سێشەممە 2024/11/26، بە نێوەندگیری ئەمریکا و فەرەنسا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو ململانێیە وێرانکەرە ڕێککەوتن لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا کرا و ئاگربەست ڕاگەیێنرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە ئاگاداری دانووستانەکانە ڕایگەیاندووە، ئامانجی ئاگربەستەکە ئاسانکارییە بۆ کشانەوەی ئاشتیانەی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا.
کەی ئاگربەست دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟
ئاگربەستی لوبنان کە لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی ئیسرائیل پەسەندکرا، لەو کاتەوە هەموو جۆرە هێرشێکی ئاسمانی و زەمینی لەلایەن هەردوولا دەوەستێت.
دوای ئەوە چی ڕوودەدات؟
ئامانج لە ئاگربەستەکە، کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلە لە باشووری لوبنان لە ماوەی 60 ڕۆژدا، هەر بۆیە دەبێت ئیسرائیل بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەو ماوەیەدا بەبێ هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە گەڵ حزبوڵڵا لەو سنوورە بکشێتەوە، ماوەکە لە 60 ڕۆژ تێناپەڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێویستە حزبوڵڵا لەو ماوەیەدا لە باشووری لوبنان بەرەو باکووری ڕووباری لیتانی بکشێتەوە، ئەمەش شتێکە کە پێشووتر پێویست بوو بیکات، بەڵام نەیکرد. سەرەڕای بڕیارنامەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (بڕیارنامەی 1701ی نەتەوە یەکگرتووەکان) کە لە ساڵی 2006دا داوای کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێککەوتنەکە جەختیکردەوە، "رێگە نادرێت ژێرخانی تیرۆریستی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ئاوەدان بکرێتەوە".
چی ڕوودەدات ئەگەر پێشهاتێکی نەخوازراو ڕووبدات؟
ئەمریکا بە پاڵپشتی فەرەنسا و هاوپەیمانەکانی دیکەی یارمەتی پێویست پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە بە تەواوی و کاریگەرانە.
لە گۆشەیەکی دیکە: بایدن ڕایگەیاندووە، ئەگەر حزبوڵڵا یان هەر کەسێکی دیکە ڕێککەوتنەکە بشکێنێت و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ ئیسرائیل دروست بکات، ئەوا ئیسرائیل مافی بەرگریکردن لە خۆی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە دەپارێزێت.
هەنگاوی داهاتوو بۆ لوبنان چی دەبێت؟
بە سەرنجدان بەوەی کە حزبوڵڵا لەم ساتەدا لە ڕووی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە لە ڕادەبەدەر لاوازە، ئاگربەستەکە دەرفەتێک بۆ لوبنان دەڕەخسێنێت کە سەروەری خۆی بەسەر خاکەکەیدا جێگیر بکات.
شێوازی جێبەجێکردن: لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا سوپای لوبنان و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت جارێکی دیکە لە سنووری باشووری لوبنان بڵاودەبنەوە و کۆنترۆڵی خاکی خۆیان دەکەنەوە.
ئەم ئاگربەستە بۆ غەززە سوودی دەبێت؟
ئاگربەستی لوبنان دەکرێت هەنگاوێک بێت بۆ لابردنی بەردی بەردەم ئاگربەستی غەززە، وڵاتانی ناوبژیوانیش هیوایان بەوە هەیە کە ئاگربەستەکە فراوانتر بێت و ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بگرێتەوە کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە شەڕێکی وێرانکەر دەکەن.
هەنگاوی داهاتوو: ڕازی بوونی حزبوڵڵا بە ئاگربەست، هۆکارێکە بۆ ئەوەی حەماس ناچاربکات بەوەی ئەویش بە مەرجەکانی ئاگربەستی غەززە ڕازی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
300 دۆنم پووش و پاوان لە سنووری ماوەت سووتا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ کەمپی ئاوارەکان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی بەسیستمكردنی موڵكەكانی ئەوقاف ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 ئاب
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 ئاب