دوای کوژرانی 111 کەس ئاگربەست لە پاکستان ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
دوای کوژرانی 111 کەس ئاگربەست لە پاکستان ڕاگەیێنرا

ئاڵای وڵاتانی پاکستان، وێنە: afp

ئاڤا نیوز

 

لە پێکدادانی نێوان هۆزەکانی شیعە و سوننە لە پاکستان کە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، 111 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، گروپێک کە لە 10 چەکدار پێکهاتبوون دەستڕێژی گولـلەیان لە دوو ئۆتۆمبێلی خێزانێکی شیعە کرد کە لەو کاتەدا بە ناوچەیەکی سوننەنشین تێپەڕدەبوون، ڕووداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە بووە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان سونە و شیعەکانی ناوچەکە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کاربەدەستانی باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕایانگەیاند، بۆماوەی 10 ڕۆژ ئاگربەستی نوێ لە نێوان شیعە و سوننەکاندا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی ڕووداوەکەوە 111 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 79 کەسیان شیعەن و 32 کەسیان سوننەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەوڵەکان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەستەکە و پاراستنی ناوچەکە بەردەوامە و حکومەت دەستیکردووە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو ماڵانەی بەهۆی هێرشەکانەوە سووتێنراون

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: