ئاڤا مەرج و داواکارییەکانی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 30 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت داوای پۆستە باڵاکان دەکات، ئاڤا زانیویەتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرناگرن و لەبری ئەوە داوای پۆستی سەرۆکی هەرێم دەکەن، لەگەڵ دابەشکردنی سەرجەم پۆستە ئیداری و ئەمنی و داراییەکان.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەدوای هەڵبژاردنەوە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی هەردوولا، كۆبوونەوەكە ئەرێنی بووە و باسیان لە بابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردن کردووە، هاوکات باسی ئەگەر و ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت کراوە، لەگەڵ کارنامە و شێوازی کارکردنی حکومەت بە جۆرێک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا بێت.
زانیاریی تایبەت: پارتی سەردانەکەی بۆ لای یەکێتی بۆ ئەوە بووە پێیان وتوون چیتان دەوێت؟ ئاڤا زانیویەتی لە وەڵامدا یەکێتی داوای پۆستە باڵاکانی کردووە، پێشتریش سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی بە میدیاکانی حیزبەکەی ڕاگەیاندبوو، لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەبارەی پۆستەکانی پەرلەمان و پۆستە وەزارییەکانی دیکە، سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێتی بە ئاڤا نیوزی وت: "مەرجە دەبێت پۆستە ئیداری و دارایی و ئەمنییەکان لەنێوان هەردوولا دابەش بکرێن، یەکێتی خۆی یەکلای کردووەتەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرناگرێت، چونکە خێری لێ نەدیوە، بەڵام جێگر یان سکرتێری پەرلەمانی دەوێت، لەگەڵ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆش لەبری وەزارەتی پێشمەرگە".
لێدوانی فەرمی: پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەو داواکارییەی حیزبەکەی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاست کردەوە و وتی: "بە حوکمی زیادبوونی کورسییەکانی، ئەمجارە یەکێتی سەقفی داواکارییەکانی بەرزترە، بەرنامەی وایە پۆستی سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لابێت، ئەمەشی بەفەرمی ڕاگەیاندووە و بە شایستەی خۆی دەزانێت، جا بە چ شێوازێک ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت، ئەوە بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو بەجێدەهێڵین". بۆچوونیشی وابوو دەبێت یەکێتی و پارتی پێکەوە حکومەت پێکبهێنن و قسەی ئەوان ئەوەیە دەبێت ئەم حکومەتە جیاواز بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سوودانی گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی لایەنە کوردستانییەکان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی چوار پەیام ئاراستەی عێراق دەکات






