ئاڤا نیوز
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، پارتی و یەکێتی شکستیان بە پلانێکی نەوەی نوێ هێنا پەرلەمان کۆنترۆڵ بکات، کاندیدێکی دەرچووی کۆمەڵی دادگەریش بڕیاری حیزبەکەی شکاند، بەم هۆیەوە دەرکرا.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە ساڵێك و پێنج مانگ لە خامۆشی و بێ دەنگی، ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكە پەرلەمانی کوردستان ئاوەدان بووەوە، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتنی ڕێکخست و هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان پڕ بوو لە دەنگ و ڕەنگی جیاواز، كە تێكڕا نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان دەكەن.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرگای سەرەكی پەرلەمان كرایەوە، پەرلەمانتارەكان بە كۆمەڵ و هەندێكیشیان بە تاك چوونە چوونە ژوورەوە، لە ڕووخساری زۆرینەیان زەوق و شەوق بەدی دەکرا، بەشێكیان جلوبەرگی كوردی و بەشەكەی دیكەشیان ئەفەندی بوون بە قات و بۆینباغەوە خۆیان پۆشتە كردبوو. ناحەقیشیان نییە لەبیرتانە هەڵبژاردنی مانگی ڕابردوو پڕ کاندیدترین هەڵبژاردن بوو لە مێژووی کوردستان، مونافەسەی دەرچوون زۆر قورس بوو و لەنێو هەزار و ١٩٠ کانید تەنیا ١٠٠ یان گەیشتنە پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆبوونەوە بە ناوی خوا و خوێندنەوەی چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز دەستیپێكرد، پاش چەند ڕێككارێك وردەوردە پەرلەمانتاران چوونە سەر سەكۆی پەرلەمان و سوێندی یاساییان خوارد، هیندەی نەبرد دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی كرایەوە.
دوای كردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن، پارتی دوو كەسی بۆ سەرۆكی پەرلەمان، دوو كەسی بۆ جێگری سەرۆك و دوو كەسی بۆ سكرتێری پەرلەمان كاندید كرد. یەكێتیش بەهەمان شێوە بۆ سەرۆك دوو كەس و بۆ جێگر دوو كەس و بۆ پۆستی سكرتێری پەرلەمانیش دوو كەس. نەوەی نوێش بۆ هەر پۆستێك كەسێكی كاندید كرد.
هەوڵەکەی نەوەی نوێ: بۆچی پارتی و یەكێتی دوو كاندیدیان بۆ پۆستەكان هەبوو؟ لەبەر سێ هۆکار:
یەکەم: هۆكارێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دەرفەرتی گۆڕینی كاندیدیان هەبێت بەپێی ڕێككەوتنی ئەو دوو حیزبە و پێدانی پۆست بە كاندیدانی خۆیان.
دووەم: هۆکارێکی تریان بریتی بوو لە تێكدانی پلانێكی نەوەی نوێ، پلانەکە چی بوو، ئەگەر بۆ هەر پۆستێك تەنیا نەوەی نوێ كاندیدی هەبووایە و هێزەكانی دیكە كاندیدیان نەبووایە، ئەوا لە ڕێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە وەك ناونان كاندیدەکانی نەوەی نوێ دەبوون بە دەستەی سەرۆكایەتی، بەڵام بە هەبوونی ئەو كاندیدانە ئەو پلانەی نەوەی نوێ سەری نەگرت.
سێیەم: یەكێتی و پارتی ترسی ئەوەیان هەبوو لە ڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە لە ئەگەری گۆڕینی كاندید سكاڵا تۆمار بكرێت و دەرفەتی ئەوە نەدرێت هیچ كەسێكی دیكە لەنێو پەرلەمان بۆ پۆستەكان خۆی كاندید بكات. واتە بەپێی یاسا دەبێت یەكجار دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێتەوە، لە كۆبوونەوەكانی داهاتووش بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی هەر ئەم كاندیدانە هەڵدەبژێردرێن و جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن ناكرێتەوە.
هەواڵی چاوەڕواننەکراو: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان هەواڵی چاوەڕواننەکراو کۆمەڵی دادگەری بوو، کۆمەڵ کە سێ کاندیدی دەرچووی هەیە، پێشتر بەهۆی ناڕەزایەتی لە ئەنجامی هەڵبژاردن بڕیاری دابوو بەشداری پەرلەمان نەکات، واتە سێ کاندیدە دەرچووەکەیان نەنێرنە پەرلەمان، بەڵام ئەمڕۆ لەنێو پەرلەمانتاران هێرۆ عەتار دەرکەوت، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵ لە بازنەی سلێمانی، بڕیاری حیزبەکەی شکاند و چووە پەرلەمان و سوێندی یاسایی خوارد، بەمەش کۆمەڵ تووڕە بوو و بڕیاری دوورخستنەوەی دا و ڕایگەیاند چیتر لە ئەوان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 56 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن و قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوە: گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عەرەبیی سووریا لە سێ لاوە هێرشی بۆ سەر کۆبانێ دەستپێکرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار پێشنیازێکی نوێ دەداتە یەکێتی






