ئاڤا نیوز
لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی و سەرنجڕاكێش جێبەجێكران، ئێستا بەشێكی ئەو پرۆژانە تەواو بوونە. پردی ئاوەخێری، یەکێکە لەو پرۆژە ستراتیژییانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێستا بەڕووی شۆفێران کراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: پردی ئاوەخێری، درێژترین پرد کوردستانە و چەند هەفتەیەكە بەڕووی شۆفێران كراوەتەوە، پردەكە ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان، ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پردە درێژەكە سایدی هاتنەوەیە لە كەلارەوە بۆ سلێمانی كە 1200 مەترە و سایدەكەی دیکە پردێكی 30 مەترییە كە لە سلێمانییەوە بەرەو كەلار دەڕوات، ئەم پڕۆژەیە بەشێكە لە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی كەلار - دەربەندیخان.
پردەكە لە 38 چاوگ پێکهاتووە، پانیی هەر سایدێکیش شەش مەتر و نیوە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرزییەکەی 18 مەترە و پایەكانیشی 14 مەتر لەژێر زەوییەوەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەندازیارێکی عەرەب لە بازیان هەفتەیەکە بێسەروشوێنە






