هەسەدە دەروازەی ئەلبوکەمال لەنێوان سووریا و عێراق کۆنترۆڵ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-06

دەروازەی ئەلبوکەمال پێش هاتنی هەسەدە، وێنە: الحرە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سوپای سووریا لە دێرەزوور و گوندەکانی دەورووبەری کشایەوە، بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکە هێزەکانی سووریا دیموکرات شوێنی گرتەوە و دەروازەی ئەلبوکەمالیشیان لەنێوان سووریا و عێراق کەوتە ژێر دەست.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپی چەکداری تەحریر شام و سوپای سووریا بەردەوامی هەیە و چەندین ناوچەی سووریا کەوتووەتە دەست چەکدارانی ئەو گرووپە، لەلایەکی دیکەشەوە هێزەکانی هەسەدە لە چەند ناوچەیەک پێشڕەویان کردووە و ناوچەکانی دێرەزوور و بەش لە ناوچەکانی دەورووبەری ڕەقەی کۆنترۆڵ کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەسەدە دوای کۆنترۆڵ کردنی دەوازەی ئەلبوکەمال پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو پێشهاتەنەی لە ناوچەکە ڕوودەدات مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی میلەتەکەمان لە دێرەزوور، ئەمەش بۆی چالاکبوونەوەی گرووپە بەکرێ گیراوەکانی نزیک لە تورکیا و داعش.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی سوپای سووریا دیموکراتدا هاتووە، هێزەکانیان لە دێرەزوور و ڕۆژئاوای فوڕات جێگیرکردووە بە ئامانجی پاراستنی هاووڵاتییان. هاوکات سوپاسی خەڵکی دێرەزووری کردووە بەوە پێشوازیان لە هێزەکانیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاری دێرەزوور پێشتر بەشی ڕۆژهەڵاتی لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریا دیموکراتەوە پارێزگاری لێدەکرا و بەشی ڕۆژئاواشی هێزەکانی سەربە حکومەتی سووریای تێدابوو، بەڵام ئێستا تەواوی شارەکە لەژێر دەستی هەدەسە دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەست لە ڕۆژئاوا بەردەوام پێشێل دەکرێت؛ بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین





