
گەڕانەوەی هاووڵاتییانی لوبنان بۆ وڵاتەکەیان، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دووەمین کاروانی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی لوبنان بۆ وڵاتەکەیان دەستپێدەکات کە پێشتر ئاوارەی عێراق بوون بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕەوە.
وێنە گەورەكە: بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان حیزبوڵڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیل، هەزاران لوبنانی ئاوارەی وڵاتانی ناوچەكە بوون لەنێویشیاندا عێراق، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئێستا ئاوارەكانی لوبنان دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانی عێراقیە لەڕاگەیێنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 06-12-2024، دووەم گەشتی خۆبەخشانە بۆ گواستنەوەی ئاسمانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارە نیشتەجێبووەكانی عێراق دەستپێدەكات كە 150 هاووڵاتیی لوبنانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت دەگەڕێندرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: هێڵی ئاسمانی عێراقیە ئاماژە بەوەشدەكات، گەڕاندنەوەی بەخۆڕایی ئاوارە لوبنانییەكان، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانی و بەهەماهەنگی وەزارەتی گواستنەوە بووە بۆ ئەو لوبنانیانەی كە دەیانەوێت بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
لەلایەكی دیكەوە: دوو هەزار و 500 ئاوارەی دیكەی لوبنانی لەڕێگەی وشكانییەوە لە دەروازەی سنووریی قائیمەوە گەڕاونەتەوە لوبنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی لهبارهى ههڵگیرسانى جهنگهوه هۆشداریی دەداتە ئەمریکا
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت






