هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بە فشاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان جارێکی دیکە کەیسی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش (مجلس قیادة الثورة )ـی سەردەمی ڕژێمی بەعس دێتەوە نێو پەرلەمان، لێکتێگەیشتنی پێشوەختە کراوە کە دەنگی لەسەر بدرێت.
وێنە گەورەکە: نیو سەدەیە بەهۆی بڕیارێکی ڕژێمی پێشووی عێراق، کە وەک هەوڵێک بۆ سڕینەوەی کورد و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان، زەوی جووتیارانی کورد و تورکمانەکان لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە داگیرکراون یان بە بیانووی جیاواز لێیان سەندراوەتەوە. ئێستا جگە لە سوننەکان سەرجەم لایەنەکانی دیکە کۆکن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە و گەڕانەوە یان قەرەبووکردنەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارنامەی دانیشتنی سبەی یەکشەممەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە و حەوت هەڵوەستە و دەنگدان لەسەر کۆمەڵێک پرس دەکرێت، بڕگەی دووەم پەیوەستە بە دەنگدان لەسەر زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان و لە پێنج ماددە پێکهاتووە.
لێدوانی فەرمی: نەجوە کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "لێکتیگەیشتنی پێشوەختە هەیە لەسەر دەنگدان بۆ گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنی ڕەسەنی خۆیان، بەبێ لێکتێگەیشتنی پێشوەختە هیچ بڕگەیەک ناخرێتە کارنامەی دانیشتنەوە."
بۆچی گرنگە: بە پەسەند کردنی ئەو بڕگەیە هەزاران دۆنم زەوی هاونیشتمانییانی کورد و تورکمانی شاری کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە کە دراوە بە عەرەبی هاوردە، بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






