
ژمارەیەک لەو پارچە زەوییانەی کە بۆ فەرمانبەران ئامادە کراون، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
شارەوانی هەولێر سەرقاڵی ئەنجامدانی ڕێکارە هونەرییەکانە بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاکە، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پڕۆسەکە دەستپێبکات.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی وردبینی لە ناوی 100 هەزار فۆڕمی فەرمانبەران کردووە، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و بەگوێرەی زەوی ئامادەکراو لە سنووری شارەوانییەکان دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕێکارە هونەرییەکان تەواو نەبوون بۆیە لەم هەفتەیە ناتوانین تیروپشک بۆ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بکەین، چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەکە دەستپێبکات."
زانیاریی زیاتر: لەم قۆناغە تەنیا لە هەولێر و سلێمانی تیروپشک بۆ ناوی فەرمانبەران دەکرێت و نزیکەی 40 هەزار پارچە زەوی ئامادە کراون، کە 15 بۆ 20 هەزاریان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە ژێر سفرە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا: زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بۆ پشتیوانیی خوێندن خەرجکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە ژێر سفرە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێشتا بەفر ڕێگای بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانی داخستووە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ ئاڤا: ڕۆژی سێشەممە گەڕی سێیەم بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی سێیەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زینی وەرتێ 10 پێشمەرگە لەناو بەفر ڕێگەیان بۆ کرایەوە






