قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەم نزیکانە دەست پێدەکاتەوە
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو ئەم هەفتەیە شارەوانییەکان تیروپشک بۆ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بکەن و ناوی دەیان هەزار فەرمانبەر و خانەنشین ڕابگەیێنرێت کە زەوییان پێدەدرێت، بەڵام بەهۆی چەند ڕێکارێکی یاسایی لە وەزارەت و کێشەی خاوەندارێتی، نەبوونی زەوی و کۆمەڵێک گرفتی دیکە پرۆسەکە کەمێک دواکەوتووە، بەڵام بەم نزیکانە دەست پێدەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تیمی یاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وردبینیان لە 100 هەزار فۆرمی سوودمەند بوون لە زەوی کردووە و ڕادەستی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە. وا بڕیارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی، ناوەکان دەکرێن بە لیست و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن، دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، دووبارە بۆ شارەوانییەکان دەنێردرێنەوە، دواتر ژمارە و کاتی دابەشکردنی زەوییەکان سەرۆکایەتی شارەوانییەکانڕادەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە بەشێکی ناوچەکان گرفتی دابینکردنی زەوی هەیە، لە سلێمانی تا ئێستا نزیکەی 30 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون، بەڵام پێویستیان بە زەوی زیاتر هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە سلێمانی سبەی سێشەممە تیروپشک بۆ ناوی 300 بۆ 400 زیندانی سیاسی دەکرێت بۆ ئەوەی زەوییان پێبدرێت. سەردەشت ڕەفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە پێشتر فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە لە وەجبەکانی (شەش و حەوت و هەشت) و مینحەی مانگانەی 10 ساڵەکەیان وەرگرتووە، پێویستە سبەی کاتژمێر نۆی بەیانی لە هۆڵی ڕۆشنبیری ئامادەبن بۆ تیروپشک.
لە دهۆک زەوی پێویست ئامادە نیە بۆ دابەشکردن
لە دهۆک بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە، هێشتان نەتوانراوە زەوی پێویست ئامادە بکرێت و پرۆسەکە بەردەوامە.
لە هەولێر قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی کۆتایی دێت و قۆناغی دووەم دەست پێدەکات
لە هەولێریش سەرجەم شارەوانییەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی زەوین، دوای ڕەزامەندی دیاردەبێت لەهەر ناوچەیەک چەند پارچە زەوی دابەش دەکرێن. ئەوانەی ئێستا دابەش دەکرێن تەواوکاری قۆناغی یەکەمە و تاوەکو 15ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دواتر قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، چاوەڕوان دەکرێت لە قۆناغی دووەمدا لە هەولێر 15 بۆ 20 هەزار پارچە زەوی دابەش بکرێن.
لە گۆشەیەکی دیکە: لە بەشێکی دیکەی ناوچەکان وەکو ڕاپەڕین و هەڵەبجە کێشەی خاوەندارێتی و کوژاندنەوەی زەویی کشتوکاڵی هەیە، بەڵام زەوی فەرمانبەران نافەوتێت و ئەو کێشانە چارەسەر دەکرێن، هەموو ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە دەتوانن زەوی وەربگرن. "ئەو شوێنەی کە کێشەی دابینکردنی زەوی هەیە، لە شارەوانییە نزیکەکانی زەوی بە فەرمانبەران دەدرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەشێک لە شارەوانییەکان زەویی قۆناغی یەکەمیان ماوە دابەشی بکەن، تاوەکو شەش ڕۆژی دیکە ڕێکارەکانیان تەواو دەکەن و وەجبەیەکی دیکەی زەوی دابەش دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەی زەوییەکانی پردێ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەی زەوییەکانی پردێ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆیە داواکارن کوشتارگەی شارەکەیان نۆژەن بکرێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیکلامێکی نامۆ لە هەولێر بڵاو دەبێتەوە؛ "تۆ بەس بمرە، حەقی هیچت نەبێت"






