
دیناریی عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر کراوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ مانگە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، ئاستەنگی بۆ پشکی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، دوایینجار هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 نارد، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی ڕانەکێشا، چونکە بەشی مووچەی فەرمانبەرانی نەدەکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فەرمانی گواستنەوەی پارەکە دەرچووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، دوێنێ ئێوارە لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ـی ئاڤا ڕایگەیاند، بڕیار لەسەر گواستنەوەی بڕی 430 ملیار دینار لە بڕگەی نۆی خانەنشینی دراوە، کە پارەی کەڵەکەبوونی خانەنشینییە و چاوەڕێن بەمزووانە پارەکە بگات و کورتهێنانی مانگەکانی 10 و 11ـی پێ پڕبکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەدا بڕیارە لەم هەفتەیە بەغدا مووچەی مانگی 11 بنێرێت و لە هەفتەی ئایندەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە ترەمپەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێران
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای خۆپیشاندانی ئاشتییانە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن چاوەڕێی بڕیاری ترەمپە بۆ جەنگی ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات