تورکیا بۆ پارتی: ڕوونکردنەوەمان لەبارەی ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی پێبدەن

شەیری بکە لە:
تورکیا بۆ پارتی: ڕوونکردنەوەمان لەبارەی ڕاگەیێنراوەکەی بارەگای بارزانی پێبدەن

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاڵای تورکیا

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی بارەگای بارزانی وەڵامی لێدوانەکەی دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرەی بۆتان دایەوە و ڕایگەیاند، "باخچەلی هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە لە پێستی مەڕدا". ئێستا تورکیا داوای ڕوونکردنەوە لە پارتی دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکى مەهەپە دوێنێ هێرشی کردە سەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ باکووری کوردستان، بەتایبەت ڕەخنەی گرت لە چوونی هێزێکی ئەمنیی کوردستان بە چەک و ئاڵای کوردستانەوە بۆ باکووری کوردستان و بە "پێشێلکردنی سەروەریی تورکیا"ی دانا، وتەبێژی بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێنراوێکدا بە تووندى وەڵامى دایەوە.

 

لێدوانە فەرمییەکان: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا لەبارەی ڕاگەیێنراوەکەی گوتەبێژی بارەگای بارزانی دەڵێت: ئەو ڕاگەیێنراوە بە گونجاو نازانین، گوتەبێژی ئاکپارتی و وەزارەتی دەرەوەمان بە ڕوونی نیگەرانی خۆیان لەوە دەربڕیووە و داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە. 

 

عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان ڕایگەیاند: "پشتگیریی بارزانی بۆ پڕۆسەی تورکیا و دروستکردنی ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر زۆر گرنگە." وتیشی: "لێدوانی گوتەبێژی بارەگای بارزانی جێگەی ڕێز نییە، چونکە زیان بە پڕۆسەی دروستکردنی ناوچەیەکی دوور لە تیرۆر دەگەیەنێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشممە بارەگای بارزانی لەبارەی لێدوانەکەی باخچەلی کە لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرەی بۆتان کردبووی، ڕایگەیاند، بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە، لێدوانی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری داوە کە دوورە لە هەموو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات.

 

لەهەمان کاتدا: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێنراوێکدا داوا لە سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات "ڕوونکردنەوە بدەن و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر بە بەرپرسان بگرنەبەر."

 

لەلایەکی دیکەوە: عومەر فاروق یەڵدرم، سەرۆکی ژووری بازرگانیی جزیرێ ڕایگەیاند: سەرکردەکانی هەموو وڵاتان بە تورکیاشەوە، کاتێک سەردانی هەولێر دەکەن سەرەتا سەردانی بەڕێز بارزانی دەکەن، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی شەرعییە و لە دەستووری عێراق گەرەنتی کراوە، بۆیە سەرۆک مەسعود بارزانی سەرکردەیەکی ڕاستەقینەیە. دەشڵێت "ئەو رەخنانەی لە سەردانەکەی بارزانی بۆ جزیرێ گیراوە دوورن لە واقیعی یاسایی و سیاسی".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ