
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە لە سەر پرسی سووریا هاتە دەنگ، جەخت لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە ڕێگە بە دابەش بوونی سووریا نادەن و ئەو وڵاتە تەنیا لەلایەن سوورییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.
وێنە گەورەکە: ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لەو کاتێکدایە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ئیسرائیل دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردوومان دەکات، سەرجەم کۆگەکانی چەک و تەقەمەنی ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیلە، هەر بەوەش نەوەستا تانک و زرێپۆشەکانی بەرەو سنوورەکانی سووریا بە ڕێکەوتوون، ئێستا 20 کیلۆمەتر لە دیمەشق دوورن.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی ئاکپارتی دا لە بارەی دۆخی گوتی: هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر سووریا ئێمە لە بەرامبەر خۆی دا دەبینێتەوە و لەم ساتە بەدواوە هەرگیز ڕێگە نادەین خاکی سووریا بکرێتە مەیدانی جەنگ.
- پشتیووان بەخوا بەم زووانە داعش و پەکەکە لە سووریا لە ناو دەبەین.
- هیچ عەقڵ و ویژدانێک ڕێگە نادات دوای دەیان ساڵ گەیشتن بە ئاسایشی و ئاشتی، جارێکی دیکە "تیرۆر" بیگرێت.
- بۆ دووبارە هەستانەوەی سووریا ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ باسی لە دۆخی سووریا کرد و گووتی:سووریا دەبێت لەلایەن سوورییەکانەوە بەڕێوەببرێت، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دوور لە تیرۆر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خێرۆ عەباس بەرهەمێکی نوێ بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد






