ئیسرائیل لەلایەن تورکیا بە داگیرکردنی خاکی سووریا تۆمەتبار دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-10

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئیسرائیل بە پێشلکاری بەرامبەر ڕێککەوتنی جیاکردنەوەی خاکی سووریا و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ یەک پارچەی خاکی سووریا نوێ دووپات دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر سەر چەندین ناوچەی سووریا، ئیسرائیل دەستی کردووە بە بۆردومانی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و ناوەندە سەربازییەکانی دیمەشق و چەندین شاری تر، هەر ئەوەندەش نییە بەڵکو تانک و زرێپۆشەکانیشی بەرەو سنوورەکان جوڵە پێکردووە و بەرزاییەکانی جۆلانیشی داگیر کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بارەیەوە دەڵێت؛ ئیسرائیل عەقڵیەتی داگیرکەری خۆی لە سووریا نیشان دەدات، خەڵکی ئەو ولاتە چەندین ساڵە لە حەسەرەتی ئازادی و ئاسایش ماونەتەوە، لەم دۆخە هەستیارەدا ئەو وڵاتە دەیەوێت هەژموونی خۆی زاڵ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن، ئەو وڵاتە چووەتە قۆناغی بوونیادنانی سووریایەکی نوێ، تورکیا چاوی لەسەر پێشهاتەکانە و نایەوێت ئەوانەی کە بە دوژمنی خۆی دەزانێت ڕۆڵیان هەبێت لە حکومەتی نوێ دا.
قووڵتر: ئیسرائیل ترسی لە بەهێزبوونی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانە لە سووریا، بەوەی ئەو لە شەڕی حەماس و لە ئاگربەستی حیزبوڵڵادایە، نایەوێت بەرەیەکی دیکەی بۆ دروست ببێت، ئەوەش ڕوونە کە تورکیا ڕۆڵی سەرەکی لە پەرەسندنەکانی سووریا هەیە و پشتیووانی حەماس و دوژمنی ئیسرائیلە، ئەم دۆخە بۆ ئیسرائیل مەترسیدارتر دەبێت، هەر بۆیە دەیەوێت ڕێکارەکانی خۆپارێزی پێشوەختە بگرێتە بەر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خێرۆ عەباس بەرهەمێکی نوێ بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد





