
لۆگۆی یۆنامی و ئاڵای وڵاتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە ماوەی داهاتوودا چەندین کۆبوونەوە لە بەغدا و نیویۆرک ئەنجام دەدرێن و تیایاندا ڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یۆنامی) دیاری دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یونامی نێردەیەکی سیاسیە، لە ساڵی 2003 لەسەر داوای عێراق بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دامەزراوە، کاری یارمەتیدان و ڕاوێژکاری بۆ حکومەتی عێراق ئەنجام دەدات، بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش لە کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە ئەرکەکانی یونامی لە عێراق دەهێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆتاییهێنان بە کاری نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کراوە، بڕیارە لە قۆناغی داهاتووشدا لە بەغدا و نیویۆرک چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێن تا بەشێوەیەکی فەرمیی و ڕێکوپێک ڕێکارەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی نێردەی یۆنامی بۆ عێراق دیاری بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە






