شا عەبدوڵڵا حوسێن، شای ئوردن - شێخ عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
شێخ عومەر بەرزنجی، کارنامەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئوردن لەلایەن شا عەبدوڵڵا قبوڵ دەكرێت، دووپات لە پتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی عێراق و ئوردن دەكرێتەوە.
وێنە گەورەكە: لە عەممانی پایتەختی ئوردن، "شا عەبدوڵڵای دووەم" پێشوازی لە باڵیۆز "شێخ عومەر بەرزنجی" كرد، و کارنامەی دەستبەکاربوونی وەك باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی قبوڵکرد.
لێدوانی فەرمی: باڵیۆز "بەرزنجی " خۆشحاڵی خۆی بەو میواندارییە دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە دەربڕی، و سڵاوی بەرپرسانی باڵای حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێمی كوردستانی گەیاندە شای ئوردن.
بۆچوونی بەرامبەر: شا عەبدوڵڵا هەڵوێستی برایەتیی عێراق و ئەو هاوکارییانەی بەرز نرخاند کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بە خێرایی پەرەی سەندووە، لە چوارچێوەی پەیوەندیی مێژوویی قووڵی نێوان هەردوو وڵات، هیوای بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق خواست، هەروەك خوازیاری ئەوە بوو باڵیۆزی نوێ لە ئەركەكەیدا سەرکەوتوو بێت.
بۆچی گرنگە: پەیوەندیی قووڵی مێژوویی لەنێوان عێراق و ئوردن هەیە، هاوكات بەرژەوەندی هاوبەش لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا بەیەكیان دەبەستێتەوە، لە ئەزموونی ڕابردووشدا بەغدا و عەممان لەو پرسانەی پەیوەندی بە هەردوو وڵات و ناوچەكەوە هەیە، هاوهەڵوێست بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە






