عێراق و ئەمریکا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوانیان دەکەنەوە
- عێراق
- 11 کانوونی یەکەم
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - شاندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
عێراق و ئەمریکا جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی گفتوگۆی بەردەوامی نێوانیان دەکەنەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلانی هەردوو وڵات بکات و بەشداربێت لە گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 11-12-2024، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە جۆن باس، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی و کارگێڕی و خاتوو باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
وێنە گەورەکە: ئاڵۆزییەکانی سووریا بەردەوامییان هەیە، جیهان و ناوچەکە چاوی لەسەر دوایین پێشهاتەکانی سووریایە، لەسەرووی هەموویانەوە ئەمریکا بە وردی چاودێری بارودۆخەکە دەکات لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە پەیوەندی بەردەوامدایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی مەشهەدانی ڕایگەیاند:
- له کۆبوونەوەکەدا چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییه دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەبوارە جیاجیاکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووریدا تاوتوێکران.
- پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە لە سووریا و پێشهاتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی کرا.
- پێویستی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکان کە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکەن جەختی لەسەر کرایەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە کۆبوونەوەکەدا جۆن باس جەختی لە پابەندبوونی ئەمریکا کردەوە بۆ پتەوکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ عێراق و پاڵپشتیکردنی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەیشتن بە گەشەپێدانی ئەمنی و بەردەوام، هەروەها ستایشی ئەو پێشکەوتنانەی کرد کە حکومەتی عێراق لەو بوارەدا بەدەستیهێناوە لە چاکسازییە سیاسی و ئابوورییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی بۆ ترەمپ: جەنگی ئۆکراینا ڕابگرە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەززە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە تواناکانی دەوڵەت لە هەڵبژاردندا بەکاربهێنێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو هەڵبژاردەی عێراق لەبەردەم هەلێکی مێژوویدایە
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 1.8 ملیۆن دەنگدەری نوێ تۆمار کراون