
سەربازێکی سوپای عێراق لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی لە دەروازەی سنووریی قائیم لەگەڵ سووریا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق سەردانی قەزای قائیمی کرد و ڕەتیکردەوە تاوەکو ئێستا هیچ پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانیان و ئەو هێزانە هەبێت کە لەودیو سنووری سووریا هەن.
وێنە گەورەکە: پەرسەندنەکانی سووریا و لێکەوتەکانی لەسەر عێراق ناوچەکە وای لە حکومەتی عێراق کردووە ڕێوشوێنی پێویست لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا بگرێتە بەر، بۆ ئەوەی پریشکی ئەو ئاگرەی لە سووریا هەیە، نەگوازرێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بۆ بەسەر کردنەوەی کەرتە سەربازییەکان سەدانی قەزای قائیمی هاوسنوور لەگەڵ سووریا کرد.
. دۆخی سوریا ناسەقامگیرە و ڕێگە نادەین هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر سنوورەکانمان دروست ببێت، سنووری عێراقیش بە تەواوەتی پارێزراوە.
. عێراق بە هێڵێکی بەرگری لە سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی سنوورەکانی بەهێزکردووە، سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا مەترسیدارترینن و پێش ڕووداوەکانی ئەم دواییە پارێزراو بوون.
. تا ئێستا هیچ پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانمان ئەو هێزانەی لەودیو سنووری سووریاوە جێگیر بوونە، ڕووینەداوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لەگەڵ دەستپێکی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تاوەکو ڕاگەیاندنی کەوتنی دیمەشق و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، عێراق ترسی خۆی لەوە نەشاردووەتەوە پریشکی ئەو ئاگرە ئەوانیش بگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە






