خاچی سووری نێودەوڵەتی: لە دەستپێکی شەڕی سووریا تا ئێستا 35 هەزار بێسەروشوێن تۆمار کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-12-13

ئەندامانی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە سووریا، وێنە: f24
ئاڤا نیوز
خاچی سووری نێودەوڵەتی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە، لەماوەی شەڕی 13 ساڵەی سووریا تا ئێستا ناوی هەزاران بێسەروشوێن تۆمار کراون و هەزارانی دیکەش هەن کە لە خاچی سوور تۆمار نەکراون.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2011 لەگەڵ دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی "بەهاری عەرەبی"، لە سووریا بە شێوەیەکی بەرفراوان خۆپیشاندان دەستیپێکرد، ماوەی 13 ساڵ بەردەوام بوو، تا دواجار ڕۆژی 8-12-2024 هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن گەیشتە دیمەشقی پایتەخت و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ هەینی، خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی لەبارەی تۆماری شەڕی ساڵانی ڕابردووی سووریا بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە، تەنیا ناوی ئەو کەسانەی لای خاچی سوور تۆمار کراون گەیشتووەتە 35 هەزار بێسەروشوێن، هەرچەند دڵنیایی هەیە کە ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەگەڵ کردنەوەی دەرگای زیندانەکان، نوێنەری ناردووەتە هەموو زیندانەکان و هێڵی گەرمی پەیوەندی ڕاگەیاندووە بۆ یەکگرتنەوەی زیندانیان و خێزانەکان. ڕێکخراوەکە دەڵێت: لە زیندانی سیدنایا تێبیکراوە هەزاران بەڵگەنامە کەوتوونەتە ژێر پێی خەڵک کە ئەمە یارمەتییەکی زۆرمان دەدات لە دۆزینەوەی ناوی بێسەروشوێنکراوان.
باکگراوند: کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی، ڕێکخراوێکی بێ لایەنی سەرتاسەرییە، لە ساڵی 1859 بۆ یارمەتییدانی ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەوە پێویستیان بە هاوکارییە دامەزراوە. بەپێی ڕێککەوتننامەی ژنێڤ لە ساڵی 1949 ئەرکەکەی دیاریکراوە. زیاتر لە 18 هەزار کارمەندی لە 90 وڵات هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 34 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






