
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
دوای لێدوانەكەی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریرولشام كە گەلی كوردی وەك بەشێكی سەرەكی و هاوبەش لە سووریای داهاتوو ناوبردبوو سەرۆك بارزانی پێشوازیی لەو بۆچوونە دەکات و بە دەستپێكی باش بۆ "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی هەڵەكانی مێژوو و مامەڵەی نادروست بەرانبەر گەلی كورد لە سووریا وەسف دەکات".
پەیامی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند، "ئەم تێڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین، هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سوریا ئەنجام دەدرا."
سەرۆك بارزانی جەختی لەوەشكردەوە، ئەم جۆرە تێڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سووریایێکی بەهێز، پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سووریا، سوود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی وڵاتێكی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات، بەشدار بن.
لەلایەکی دیکە: پێشتر ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریر شام لەبارەی کێشەی کورد لە سووریا ڕایگەیاندبوو: "کورد بەشێکە لە نیشتمانەکەمان و وەکو ئێمە رووبەڕووی زوڵمی زۆر بوونەتەوە، بە رووخانی رژێم ئەو زوڵمەی تووشیان بوو نامێنێت و پشتیوان بە خودا لە سووریای داهاتوو کورد بەشێكی سەرەکی دەبێت.
ئەحمەد شەرع ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو، "لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و هەموومان بەپێی یاسا مافی خۆمان وەردەگرین، لەمڕۆوە هیچ زوڵمێک لە کورد ناکرێت و مێژووی نوێ و دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت





