لەبارەی یەکسانکردنی بڕوانامە جارێکی دیکە نووسراو بۆ سەرجەم وەزارەتەکان دەکرێت
- کوردستان
- 2024-12-15
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا ژمارە و زانیاری پێویست لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی بێ مۆڵەت لە ساڵانی ڕابردوودا خوێندوویانە کۆنەکراوەتەوە، بۆیە جارێکی دیکە نووسراوێک بۆ سەرجەم وەزارەتەکان دەگشتێنرێت و دوو خاڵی بۆ زیاد دەکرێن، فەرمانبەرەکان ژمارەیان چەندە؟ ئێستا مووچەیان چەندە و دوای یەکسانکردنی بڕوانامەیان دەبێتە چەند؟
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرمانبەرانە تاوەکو ئێستا ژمارەیان بە دروستی نازانرێت، بەڵام هەزاران کەسن و لە ساڵانی 2013 بۆ 2019 خوێندوویانە، ماوەی 11 مانگیشە بڕیاری هەژمارکردنی بڕوانامەکانیان دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ئەو کەسانە دا کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن چوونەتەوە بەر خوێندن و دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆریان خوێندووە، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە وەزارەتەکانی دارایی، خوێندنی باڵا و پلاندانان پێکهێنرا، بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەسەر ئەو پرسە بکرێت بەمەبەستی یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان.
ئەوکات بێ جیاوازی نووسراو بۆ گشت وەزارەتەکان کرا و فۆرمێکیان بۆ نێردرا، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانی بێ مۆڵەت خوێندوویانە پڕی بکەنەوە، بەو مەبەستەی دواتر ناوی سەرجەمیان ئاراسەتی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت و هەنگاوی کردەیی بۆ بنرێت، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە فۆرمەکان بە دروستی پڕنەکراونەتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە لیژنەکە بە ئاڤا نیوزی گوت، ئەم بابەتە لە وەزارەتی داراییە و ئەوان هیچ قسەیەکی لەبارەوە ناکەن.
ئەندامێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریش لە لیژنەکە بە ئاڤای گوت: "دوای ئەوەی گشتاندنمان بۆ وەزارەتەکان نارد، وادیاربوو وەزارەتەکان بەپێی پێویست فۆرمەکانیان پڕنەکردبووەوە، وەزیری دارایی کە هاوکات سەرۆکی لیژنەکەیە، داوای ڕوونکردنەوەی لێکەوتەکانی ئەو پرۆسەیەی کردبوو، ئایا ئێستا چەند دەکەوێت و ئەگەر بڕوانامە هەژمارکرا مووچەیان دەبێتە چەند و بڕی چەند پارەی پێویستە؟ بۆیە بڕیار دراوە دووبارە گشتاندن بۆ سەرجەم وەزارەتەکان بکرێتەوە و دوو بڕگە بۆ فۆرمەکان زیاد بکرێت و پێویستە سەرجەم فەرمانبەرەکان پڕیبکەنەوە؛ مووچەی ئێستای چەندە؟ دوای هەژمارکردنی بڕوانامە مووچەکەی دەبێتە چەند؟
ئەمەش بزانە: هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە کراوە، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بدۆزرێتەوە بە چ شێوازێک دووبارە گشتاندن بۆ فۆرمەکە بکرێتەوە، ڕەچاوی ئەوەش بکرێت هەر وەزارەتێک لینکی تایبەت بە خۆی هەبێت، بۆ ئەوەی هیچ وەزارەتێک تێکەڵی وەزارەتێکی دیکە نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






