
غەززە- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریكا، فەڕەنسا و قەتەر چاویان لەسەر ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و حەماسە و پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگربەست ڕابگەیەنن، بەڵام ئیسرائیل هێشتا ڕژدە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ڕەفەح، هەرچەندە نایشارێتەوە ڕەنگە ئاگربەست دوای بخات.
ئاگربەست بارمتەكانی هەردوولا ئازاد دەكات
هەریەكە لە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا و شێخ تەمیم سەرۆكی قەتەر دەڵێن ، پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە یان تا دووشەمەی داهاتوو، ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازادبوونی دەیان كەس لە كەرتی غەززە و چەندین بارمتەی ئیسرائیلی.
ئەو وڵاتانەی هەوڵیان داوە ئاگربەست بكرێت
هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە ئاستی جیهاندا بەردەوامبوون و درێژخایەن بوون، هەریەكە لە میسر، قەتەر، ئەمریكا، فەڕەنسا، بەریتانیا، چەندین وڵاتی دیكە، هەوڵیان داوە ئیسڕائیل و حەماس ڕازیبكەن بە ئاگربەست و دانوستان.
تائێستا دوو ئاگربەست ڕاگەیێنراون
یەكەمین ئاگربەست لە نێوان ئیسڕائیل و حەماسدا دوای دەستپێكردنی هێرشەكە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بوو، بەهۆیەوە چەندین بارمتەی ئیسرائیلی ڕزگاركران و ئاگربەستی دووەمیش تەنها هەفتەیەك بەردەوام بوو.
ڕاپۆرتە میدیاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕێككەوتنێك ڕەنگە ئازادكردنی چەند سەد دەستگیركراوێكی فەڵەستینی لەخۆبگرێت كە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەر كراون.
نزیكین بەڵام هێشتا تەواو نەبووین
ڕۆژی دووشەممە بایدن، كاتێك پرسیاری ئەوەی لێكرا كەی ئاگربەست دەكرێت لە كەرتی غەززە، گوتی:"هیوای من ئەوەیە تا دووشەممەی داهاتوو ئاگربەستمان هەبێت"، ئاماژەی بەوەشكرد "نزیكین، بەڵام هێشتا تەواو نەبووین".
هەڵوێستی ئیسرائیل
بەرپرسێكی ئیسرائیلی كە ناوی نەهێنراوە بە ماڵپەڕی هەواڵی ینێتی گوتووە "ئاراستەی كۆبوونەوەكان ئەرێنین".
سەركردەكان چی دەڵێن؟
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی قەتەر، شێخ تەمیم پێشتر لە دەوحە چاوی بە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی حەماس كەوتووە و هەوڵەكانی "بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی دەستبەجێ و هەمیشەیی ئاگربەست"یان تاوتوێ كردووە.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هەر ڕێككەوتنێكی ئاگربەست ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر ڕەفەح لە دووری باشووری كەرتی غەززە دوادەخات نەك ڕێگری لێبكات، ئەمەش بۆ سەركەوتنە بەسەر حەماسدا.
ئیمانوێڵ ماكرۆن، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی "وڵاتەكەی هەموو شتێك دەكات بۆ ئەوەی ئەو دوولایەنە بگەیەنێتە رێككەوتن و ڕۆڵی قەتەریش زۆر ئەرێنیانە دەبینێت لە چارەسەری كێشەكاندا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ ڕوبیۆ: ڤیزا نادەینە ئەو کەس و لایەنانەی ئازادی ئایینی پێشێل دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامارەکان: کامێراکە خاڵ بۆ خاڵە و کاریگەرییەکەی ئاسمان و ڕێسمانە
- ڕاپۆرت
- 27 تشرینی دووەم
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت





