
وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی
ئاڤا نیوز
ئەو بانکانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات و پەیوەستن بە پڕۆژەی هەژماری من، هەموویان مۆڵەتیان لە بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە.
بۆچی گرنگە: پڕۆسەی هەژماری من کێشە بۆ بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی دروست ناکات، چونکە ئەو بانکانەی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی دارایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، هەموویان مۆڵەتیان لە بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە و هەموویان بە ڕەزامەندی ئەو بانکە بەشدارییان لە پڕۆژەی هەژماری من کردووە.
لێدوانی فەرمی: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لێدوانەکانی دوێنێی تەیف وەزیری دارایی عێراقیش، بە نووسراوی فەرمی نەگەیشتوونەتە دەست ئێمە لە وەزارەتی دارایی، بۆیە ناتوانین بڵێین چۆن مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکان دەکەین. هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاريی زیاتر: "هەژماری من" بۆ زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر دروستکراوە، بەتایبەت لە هەولێر هەژماری بانکیی بۆ زۆرینەی مووچەخۆران دروستکراوە. ئێستا پڕۆژەکە خەریکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن: مۆڵەتی شەڕی دژی تیرۆر بەردەوامە
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دیمەنی هەولێر دوای بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دیکە بەسەر کەشتیگەلی سەر بە ئێراندا دەسەپێنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ڤیزا بە خانەوادەی ژمارەیەک کوژراوی عێراقی شەڕی ئۆکراینا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیزای لۆتەریی ئەمریکا ڕادەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات




