
پاپای ڤاتیکان ئەو کاتەی سەردانی عێراقی کرد
ئاڤا نیوز
پاپای ڤاتیکان نهێنییەکی سەردانەکەی بۆ عێراق ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەوەندەی نەمابوو "بە تەقینەوەوەیەکی خۆکوژی بکوژرێم".
وێنە گەورەکە: پاپای ڤاتیکان لە كتێبی "هیوا هەرگیز نائومێدی دروست ناكات" کە بەشێکە لە ژیاننامەکەی، باس لەو سەردانەی دەکات کە ساڵی 2021 بۆ عێراق و بە دیاریکراویش بۆ شاری موسڵ ئەنجامی داوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەوڵی "تیرۆرکردنی" دراوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی کۆریێری دێلا سێرای ئیتاڵی، باس لەو بەشەی نێو کتێبەکەی پاپا فرانسیس دەکات کە بە هاوکاری لەگەڵ نووسەری ئیتاڵی کارلۆ موسۆ نووسراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەوکاتەی پاپا فرانسیس گەیشتە بەغدا دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا پۆلیسی عێراقی لەوە ئاگادار کردووەتەوە ژنێکی خۆکوژ بەرەو بەرەو شاری موسڵ دەچێت بۆ ئەو شوێنەی کە پاپا بۆی دەچێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم خانمە بەنیازبووە لەکاتی سەردانەکەی پاپادا خۆی بتەقێنێتەوە، نەک تەنها ئەوە، هاوکات بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراویش بەرەو شوێنی سەردانەکەی پاپا لەوکاتەدا بۆ هەمان مەبەست ڕۆشتووە.
پووچەڵکردنەوەی پلانەکە: بەگوێرەی زانیارییەکانی نێو کتێبەکە خۆکوژەکان پلانیان داناوە لە کاتی سەردانەکەیدا پاپا بکوژن، بەڵام پێش ئەنجامدانی هێرشەکە کوژراون.
شێوازی جێبەجێکردن: پاپا فرانسیس لە کتێبەکەدا دەڵێت دواتر داوای لە ئاسایشی ڤاتیکان کردووە ئاگاداری بکەنەوە لە وردەکارییەکانی خۆکوژەکان. فەرماندەکە بە کورتی وەڵامی داوەتەوە کە ئەوان "چیتر بوونیان نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کتێبەی پاپا فرانسیس، بڕیار بوو دوای مردنی پاپا بڵاو بکرێتەوە. بەڵام بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 لە زیاتر لە 80 وڵات بڵاو بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە






