ئاڤا نیوز
لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبوردنی تایبەتی بۆ ئەو زیندانیانە دەركرد كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، کە لە 125 زیندانی 20ـیان ئازادکران. ئێستاش بەشێکی دیکەیان چاوەڕێن ئازاد بکرێن.
لێدوانی فەرمی: د.غازی سابر دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند، لیژنەیەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان هەیە کە هەر خۆم سەرۆکایەتیی دەکەم، بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناو زیندانەكان، بەتایبەت بۆ ئەو بەندکراوانەی كە نەخۆشی کوشندەیان هەیە.
د. غازی سابر دزەیی ئاشكراشی كرد كە 132زیندانی پشکنینیان بۆ کراوە، مەرجی ئازادكردنەكەیان ئەوەیە كە نابێت تاوان بكەنەوە، بەڵام دوای پشكنین و لێكۆڵینەوەی ورد دەركەوت كە 38 زیندانی دۆخیان خراپە دواتر وردتر لێكۆڵینەوەمان كرد و ژمارەكە بوو بە 17 كەس و بە بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئازادكران، كە تاوانەکانیان قورس بوو، تەنانەت کوشتن و تیرۆریشیان تێدابوو.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە هەمان کێشە زیندانییەک لەنێو چاكسازیی گەورانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئێمە و چەند زیندانییەكیش نەخۆشی ڤایرۆسی جگەرمان هەیە،( خۆتان ئەزانن ئەمە نەخۆشییەكی قوڕسە و پێویستی بە چارەسەری تایبەتە) هەریەک لە ئێمە چەند مانگێك ماوە حوكمەكانمان تەواو بێت، داواکارین بەر لێبوردنەکە بکەوین و ئازاد بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت






