
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا لە سەرچاوەی جیاواز زانیویەتی، بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەرێمی کوردستان دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم سوودانی.
وێنە گەورەکە: ماوەی 10 ساڵە حکومەتی عێراق بوودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیووە و ئاستەنگی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولا کراوە، بەڵام هیچ یەک لەو ڕێککەوتنانە تەمەنیان درێژ نەبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، بۆئەوەی چیتر بەغدا دەستی دەستی بە هەرێمی کوردستان نەکات و بە یەکجاری کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر بکات، هەرێمی کوردستان دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم محەممەد شیاع سوودانی، یان دەبێ ئەم گرفتە لەسەرەتای 2025 چارەسەر بکات یان ئەوەتا کورد لە پرۆسەی سیاسی دەکشێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: هاوکێشەی سیاسی ناوچەکە گۆڕانکاری لێ بەسەر هاتووە، لەبەردەم ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، هەرێمی کوردستان لەڕووی پێگەی سیاسییەوە، کارتی سیاسی بەهێزتر بووە، لەماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان زۆرترین جار پاڵپشتی سوودانی کردووە، ئەمەش هۆکارێکە بۆئەوەی ئەم گرفتە لەمێژینەیە بکاتە مەرجی نوێ و چارەسەری بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەیەک دەبێت لیژنەیەک بۆ وردبینی لە بەغداوە هاتوون بۆ هەولێر و ڕاپۆرتێک لەبارەی خەرجییەکان دەدەنە سوودانی، بەڵام نازانرێت ئایا بەغدا مووچەی مانگی 12 دەنێرێت یان وەک بەشێکی مووچەی ساڵانی ڕابردوو ئاستەنگی بۆ دروست دەکات و ناینێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
22 خولەک لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت





