
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، تائێستا هیچ پەیوەندییەکی بە ئەحمەد ئەلشەرع "ئەبو محەممەد جۆلانی"ـیەوە نەکردووە، هاوکات باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق دەستی بە کارەکانی کردووە.
لێدوانی فەرمی: لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند: سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا، بەهۆی ئەو ڕێکخراوە چەکدارانەی ئێستا دەستییان بە جموجۆڵ کردووە لەو وڵاتەم بەتایبەتی چەکدارانی داعش.
سەبارەت بە مەترسی دۆخی ئێستای ناوچەکە لەسەر عێراق، سوودانی دڵنیایی دا لەوەی عێراق هیچ هەڕەشەیەکی پێنەگەیشتووە و هیچ مەترسیەکیش لەسەر عێراق نییە، حکومەتیش بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتی پاراستووە و بەردەوام چاودێری جموجۆڵەکانی داعش دەکات و لەگەڵ ئوردن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی عێراق دەستی بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کردووە.
سوودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ کەس و لایەنێک مەرجی بەسەر عێراق نەچەسپاندووە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەوەش جێگەی قبوڵکردن نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





